ئاهه‌نگی ده‌رچونی خوێندکارو قوتابی په‌یمانگای زانسته ئیسلامیه‌كان بەڕێوەدەچێت
له‌وباره‌یه‌وه مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئاهه‌نگه‌كه ڕایگه‌یاند: سبه‌ینێ شازده‌یه‌مین خولی ده‌رچوونی په‌یمانگای زانسته ئیسلامیه‌كانی (به‌یانیان و ئێواران)ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه و له‌م خوله‌دا (835)كه‌س بڕوانامه‌ی دبلۆم له‌زانسته شه‌رعیه‌كان وه‌رده‌گرن\".
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی گووتیشی ئاهه‌نگه‌كه به‌ئاماده‌بون و چاودێری به‌رێز وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه12/11/2013له‌هۆڵی پێشه‌وا له‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له‌شاری هه‌ولێر به‌رێوه ده‌چێت\""."
