كۆنگره‌ی نیشتمانی كورد بۆ كاتێكی نادیار دوخرا
هه‌رچه‌نده لیژنه‌ی ئاماده‌كاری ورده‌كارییه‌كانی گرفته سیاسی و ته‌كنییه‌كانی روون نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام ئۆمێد ده‌كه‌ن گیروگرفته سیاسییه‌كان به دیالۆگ و به‌هه‌ند وه‌رگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی چاره‌سه‌ر بكرێن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌ختیان كردۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی لیژنه له كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ته‌واوكردنی پێویستییه‌كانی به‌ستنی كۆنگره له كاتێكی گونجاو‌دا.
كۆبوونه‌وه‌ی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له ئه‌یلول / سه‌پته‌مبه‌ری ئه‌مساڵ بۆ 25ی ئه‌مانگه دواخرا بوو، كه‌چی دوێنی له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری جارێكی دیكه ئه‌م واده‌یه دواخرایه‌وه به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان بۆ كاتێكی نادیار.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
راگه‌یاندنێك له لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد
ئه‌مرۆ 10/11/2013 لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا . دوای گفتوگۆیه‌كی ڕاشكاوانه سه‌باره‌ت به ته‌واونه‌بوونی پێویستییه‌كانی به‌ستنی كۆنگره كه بڕیاربوو له 25 ی ئه‌م مانگه‌دا ببه‌سترێت ، كه به‌هۆی هه‌ندێ گرفتی سیاسی و ته‌واونه‌بوونی ئاماده‌كاریه‌كان ناتوانین كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له كاتی دیاریكراوی خۆیدا ببه‌ستین ، بۆیه ده‌مانه‌وێ به هه‌موو لایه‌كی رابگه‌یه‌نین به‌ناوی گشت ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره كه نوێنه‌رایه‌تی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی گشت پارچه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن داوای لێبوردن له گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌كو لێژنه‌ی ئاماده‌كار به‌رده‌وام ده‌بین له كاره‌كانمان بۆ ته‌واوكردنی پێویستییه‌كانی به‌ستنی كۆنگره له كاتێكی گونجاو‌دا ، ئۆمێدیش ده‌كه‌ین كه گیروگرفته سیاسییه‌كان به دیالۆگ و به‌هه‌ند وه‌رگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی چاره‌سه‌ر بكرێن كه ئه‌وه‌ش زه‌مینه خۆشتر ده‌كات بۆ به‌ستنی كۆنگره.
هه‌روه‌ها دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بین له كۆبوونه‌وه‌كانمان بۆ ته‌واوكردنی كاری ته‌كنیكی و به‌دواداچوون بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ر گرفتێك كه بێته پێش به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد.
لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد
10/11/2013
هه‌ولێر – كوردستان
