له شنگال به‌هۆی باران بارین 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
ئه‌و شه‌پۆله باران بارینه بووه هۆى گیان له ده‌ستدانى 4 كه‌س و زیاتر له 100 خانووش وێران بوون، جگه له ژێر ئاو كه‌وتنى چه‌ندین دووكان له سه‌نته‌رى قه‌زاى شنگال.
له مباره‌یه‌وه میسه‌ر حه‌جى قایمقاى شه‌نگال به‌كوردستان تیڤى راگه‌یاند كه به‌ڕێوبه‌رایه‌تى شاره‌وانى به‌هاوكارى هێزه‌كانى ئاسایش و هاتووچۆ ده‌ستیان به‌كار كردووه بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌و رێگایانه‌ى كه به‌و هۆیه‌وه داخراون.
رونیشیكرده‌وه خه‌ڵكى ئه‌و ده‌ڤه‌ره داواكارن له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه ده‌ستى هاوكارییان بۆ درێژ بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى حكومه‌تى فیدراڵى هیچ هاوكارییه‌كى نه‌كردوون. قایمقامى شه‌نگال راشیگه‌یاند لێژنه‌یه‌كمان پێك هێناوه بۆهه‌ڵسه‌نگاندنى ره‌وشى ده‌ڤه‌ره‌كه‌و هاوكاریكردنى لێقه‌وماوان .
