تەرمی هاووڵاتیەكی توركمان لەسەر ڕێگای دووزخورماتوو –تكریت دۆزرایەوە

تەرمی هاووڵاتیەكی توركمان لەسەر ڕێگای دووزخورماتوو –تكریت دۆزرایەوە
سەرچاوەیەك لەئاسایشی قەزای دووزخورماتوو، دۆزینەوەی تەرمی هاووڵاتییەكی توركمانی لەسەر رێگای دووزخورماتوو –تكریت راگەیاند.

سەرچاوەیە لە ئاسایشی دووزخورماتوو بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕایگەیاند: چەند ڕۆژێك لەمەوبەر فەرمانبەرێك كە لە پاڵاوگەی نەوتی بێجی دەوامی دەكرد، لەلایەن چەند كەسێكی نەناسەوە ڕفێندراوە .

گوتی: دوای زانیاری دەركەوت كە تەرمەكەی لەنێوان دووزخورماتوو – تكریت بەكوژراوی دۆزرایەوە كەناوی (ج.م)بەرەِگەز توركمانە، كە جەستەی شوێنی گوـللەی پێوەیە و تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی كەركووك كرا و لیكۆلینەوەش بەردەوامە .

ئەو سەرچاوەیە گوتی: باردۆخی قەزای دووزخورماتوو ناجێگیرە.
Top