واشنتۆن پۆست: كورد بە هاوكاریی توركیا، خەونی سەربەخۆیی دەهێننە دی
لە راپۆرتێکی واشنتۆن پۆستدا كە دوێنێ شەممە بڵاو كراوەتەوە هاتووە، هەرێمی کوردستان لە زۆر ڕووەوە وەکو دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری و سەربەخۆ رەفتار دەکات؛ دەستەڵاتدارێتیی كورد هەموو پێداویستی و خزمەتگوزارییەكی گشتییان بۆ خەڵكی دابین كردووە، سوپای تایبەتی هەیە و سنووری هەرێم لە دەست خۆیاندایە و پاسەوانییەكی چڕی سنووری هەرێم لەگەڵ بەشەكانی دیكەی عێراق كە عەرەبن، دەكەن؛ زۆرینەی باڵاخانە حكوومییەكان لە هەولێر ئاڵای كوردستانیان لەسەر دەشەكێتەوە نەك هیی عێراق، نەوەی تازە پێەگەییوی كوردستان، فێری زمانی عەرەبی نەبوون و تەنیا بە كوردی قسە دەكەن.
ڕۆژنامەكە ڕوونی كردووەتەوە هێشتا هەرێمی کوردستان بە هۆی بەشە بودجەیەوە كە لە خەزێنەی عێراقەوەیە بە بەغداوە بەستراوەتەوە، بەڵام ئەمە ڕەنگە بە خێرایی بگۆڕێت، بە چاوپۆشینی ئەو دوژمنایەتییەی ساڵانێكی زۆر لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا درێژەی هەبوو، ئێستا هەردوولا رێکكەوتنی ئابووری و وزەییان لە نێواندا هەیە و بەهۆی ئەو پەیوەندییەش هەرێمی کوردستان لە رووی ئابوورییەوە سەربەخۆ دەبێت.
واشنتۆن پۆست پێی وایە، یەكەم هەنگاوی سەرەكیی ئەو پلانەیش كە سەربەخۆیی هەرێمی كوردستانە لە بواری وزەدا، بە ڕاكێشانی ڕاستەوخۆی هێڵی بۆریی نەوتە بۆ توركیا كە كۆتایی ئەمساڵ دەكەوێتە كار.
رۆژنامەکە لە زاری بەرپرسێکی کوردکە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت ،گواستویەتیەوە \"سەربەخۆیی ئامانج و هیوای دڵی هەموو کوردێکە، بەڵام دەبێ ستراتیژیانە بێت.\""
راپۆرتەکە ئاماژەیشی داوە، لە جیاوازییەكانی پەیوەندیی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان لە ئێستا و رابردوودا ئەوەیە، سەرباری ئەوەی كە پێشتر تورکیا بە هەموو شێوەیەک دژی دروستکردنی هەرێمێکی کوردی بوو لە عێراق، بە بیانووی ئەوەی كوردانی توركیایش هان دەدات داوای جیابوونەوە بكەن، بەڵام ئێستا رەنگە تورکیا فاكتەری سەرەكیی خەونەکانی کورد بێت."
