ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی یارمه‌تی به‌سه‌ر 1000 په‌ناخوازی كه‌مپی داره‌شه‌كران دابه‌ش ده‌كات
ئه‌مڕۆ له‌كامپی داره‌شه‌كران، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له هه‌ڵمه‌تێكدا، پێداویستی خۆراكی وه‌كو (زه‌یت، مره‌با، ساوار، فاسۆلیا، نیسك، ئارد، شه‌كر، دۆشاوی ته‌ماته، خوێ) به‌سه‌ر 1000 خێزان دابه‌شكرد.
له‌لایه‌كی دیكه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كامپی كه‌ورگۆسك له سه‌نته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی نوره‌دین زانا، سیمینارێك بۆ نووسه‌ر (لولو خان) له‌سه‌ر مێژووی كورد پێشكه‌شكرا، له‌سیمیناره‌كه‌دا نووسه‌ر تیشكێكی كورتی خسته سه‌ر مێژووی گه‌لی كورد له‌سه‌ده‌كانی رابردوودا‌و ئه‌و نه‌هامه‌تی و ناخۆشیانه‌ی پێیدا تێپه‌ڕبووه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ئاینده‌ی گه‌لی كورددا له‌پاش به‌رپابوونی شۆڕشی به‌هاری عه‌ره‌بی و نزیكبوونه‌وه‌ی ئومێده‌كانی گه‌لی كورد، كه سه‌ره‌تا له باشووری كوردستانه‌وه ده‌ستی پێكردو ئێستاكه‌ش له رۆژئاوای كوردستان رۆشناییه‌ك به‌دی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها نووسه‌ر له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌گۆڕانكارییه جه‌وهه‌رییه‌كان كرد كه له‌مێژووی گه‌لی كورددا هاتۆته ئاراوه، به‌تایبه‌تی له‌م سه‌ده‌یه‌دا كه بوارێكی زۆر ره‌خساوه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردیش بتوانێت شانبه‌شانی گه‌لانی دیكه‌ی جیهان ببێته خاوه‌ن كیان و ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ.
