سبەی بنکەکانی تۆمارکردنی ناوی دەنگدەران بۆ پەرلەمانی عێراق دەکرێنەوە

سبەی بنکەکانی تۆمارکردنی ناوی دەنگدەران بۆ پەرلەمانی عێراق دەکرێنەوە
بۆ راستی و دروستی و بوونی ناوی دەنگدەران بۆ پەرلەمانی عێراق، لە سبەیەوە ھاوڵاتیان دەتوانن سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆنی سنوری خۆیان بکەن، بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە لە بوونی ناویان لە تۆماری دەنگدان و لە رۆژی دەنگداندانیشدا شوێنی دەنگدانی خۆیان بزانن.

بەرپرسی بنکەی کۆمسیۆنی ھەلبژاردنەکان لە سۆران، عەلی رەسوڵ, بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: لە سەرەتای مانگی ١١ راھێنان بە بەڕێوەبەری بنکەکان کراوە کە ھەر بنکەیێک ھەشت کارمەندی لە سەر کارەکان راھێنراوە، بۆ ئەوەی سبەی سەرجەم بنکەکانی کۆمسیۆن کاروباری دەنگدەران لە بوونی کێشەو دروستی ناوەکانیان و شوێنی دەنگدان رایی بکەن.

لای خۆشیەوە بەرپرسی بنکەی کۆمسیۆنی چۆمان ئیبراھیم محەمەد بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری وت، ھەر ھاوڵاتیێک لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٦ بێت دەتوانێت دەنگ بدات، بۆیە پێویستە سەرەدانی بنکەکان بکات بۆ دڵنیا بوون لە ناوەکەی.

وتیشی: راستکردنەوەی تۆماری دەنگدان ماوەی یەک مانگ بەردەوامی دەبێت و ھاوڵاتیان دەتوانن لەو ماوەیەدا سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن.

بڕیار وایە ٣٠ـی مانگی ئەپریلی ٢٠١٣ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام بدرێت.
Top