وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم په‌لاماردانی كونسوڵخانه‌ی ئێرانی ئیدانه‌كرد
پارێزگای هه‌ولێریش له سۆنگه‌ی بڕوابوون به مافی هاووڵاتییان له ده‌ربڕینی بیروڕا و جێبه‌جێكردنی یاسا مۆڵه‌تی پێ دان، به‌ڵام دوای ته‌واوبوونی گردبوونه‌وه‌كه و بڵاوه‌كردنیان به داخه‌وه هه‌ندێكیان به‌ره‌و كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران چوون و كاری نایاسایی و گێره شێوێنیان ئه‌نجام دا.
لێره‌دا ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌م كاره گێره‌شێوێنییه به‌توندی ئیدانه ده‌كه‌ین و راشی ده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌نجامده‌رانی رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كه‌ینه‌وه. وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان.
