لە سەدا 98ی مناڵانی گەرمیان دژ بە نەخۆشی ئیفلیجی كوتراون

لە سەدا 98ی مناڵانی گەرمیان دژ بە نەخۆشی ئیفلیجی كوتراون
لەچوارچێوەی هەڵمەتی كوتانی مناڵان دژ بە نەخۆشی ئیفلیجی لەگەرمیان، 98.6%ی ئەو مناڵانەی ئامانجی پرۆسەكەبوون، كوتراون.

سەرپەرشتیاری هەڵمەتی كوتانی مناڵان دژ بە نەخۆشی ئیفلیجی لەگەرمیان، فەرەیدون ئیسماعیل، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر راگەیاند؛ هەڵمەتەكە كە قۆناغی دووەمی كوتانی پایزە بوو، لەلایەن 58 تیمی گەڕۆك و جێگیرەوە ئەنجام دراوە، كە تیایدا 26 هەزار و 200 مناڵ كوتراون، ئەم رێژەیەش دەكاتە 98.6%ی كۆی ئەو مناڵانەی ئامانجی هەڵمەتەكە بوون.

سەرپەرشتیاری هەڵمەتەكە، سوپاسی دایكان و باوكان و كەناڵەكانی راگەیاندنیش كرد بۆ هاوكارییكردنیان و بەدەمەوەچوونی هەڵمەتەكەیان.
Top