بە بری نزیكەی 11ملیار دینار پرۆژەکانی خزمەتگوزاری لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە جێبەجێکردندان
لەم بارەیەوە سەرپەرشتیاری كۆمەڵگای نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، مەسعود باتێلی، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: لە ماوەی ساڵی 2013 پرۆژە گەلێكی زۆر لە كۆمەڵگای گومرگی حاجی ئۆمەران بە كۆتاهاتوون و لە ئێستاشدا بە گوژمەی 10 ملیارو 700 ملیۆن دینار پرۆژەكانی بینای یەكەكانی نمەنەی خۆراك، گەرەنتینەی كشتوكاڵ، بەیتەرە، كۆنترۆڵی جۆری و ئاگركوژێنەوە و دوهۆڵی وەستانی لۆری بارهەڵگرو گۆرەپانێكی وەستانی كامیۆنەكانی گواستنەوەی كاڵاو كەل و پەل لە قۆناغی جێبەجێكردن دان.
مەسعود باتێلی، گوتی: بە تەواو بوونی ئەو پرۆژانەش سەرجەم بنكەكانی وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم لە كۆمەڵگای گومرگی بینای تایبەت بەخۆیان دەبێت و چیتر كامیۆن و كاڵاو كەل و پەلەكانیش لە بەر سەرماو سۆڵەو گەرمای هاوین راناگیرێن.
