كۆنفرانسی نێونەتەوەیی كورد لە ئەنقەرە دەستیپێكرد
نێوەندی نێودەوڵەتیی بۆ لێكۆڵینەوەی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆنفرانسێكی 2 رۆژە لەژێر ناوی (كورد، ئاشتی، دیموكراسی و مۆدێلەكانی چارەسەری) لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا ساز دەكات و تێیدا پرسی كورد لە هەرچوار پارچەی كوردستان دەخاتە بەرباس.
لە راگەیەنراوێكی نێوەندەكەدا ئاماژە بەوەكراوە: \"كێشەی كورد لە توركیا لە ساڵی 1920ـەوە هەر جارەو و بەشێوەیەك بەردەوامی هەبووە، بۆیە دەستپێكردنی چارەسەری دیموكراتی دەبێ رێگە لەبەردەم ئاشتی، نەك هەر بۆ باكووری كوردستان، بەڵكو بۆ پارچەكانی دیكەی كوردستانیش بكاتەوە و لە ئاستی چاوەڕوانییەكان بێت\"".
فوئاد حوسێن، بە نوێنەرایەتی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و هێمن هەورامی، بە نوێنەرایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئازاد جندیانی بە نوێنەرایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و یوسف محەممەد، بە نوێنەرایەتی گۆڕان و ئەبوبەكر عەلی، بە نوێنەرایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەشداریی دەكەن.
رووداو"
