تەرمێكی نەناسراو لە ناحیەی لەیلان دۆزرایەوە

تەرمێكی نەناسراو لە ناحیەی لەیلان دۆزرایەوە
سەرچاوەیەك لەپۆلیسی قەزاوناحیەكانی كەركووك رایگەیاند: تەرمێکی نەناسراویان لە ناحیەی لەیلان دۆزیوەتەوە.

ئەو سەرچاوەیەی پۆلیس بە بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر راگەیاند: لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی لەیلانەوە ئاگادار كرانەوە كە تەرمێكی نەناسراو لەنزیك گوندی بەیانلو كەسەر ناحیەی لەیلانە، فرێدراوە. دەست بەجێ‌ هیزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و تەرمێكی نەناسراو کە بەگولـلە كوژراوە كە تەمەنی لەنێوان 32-38سال دەبێت و ئاسەواری ئەشكەنجەش بەجەستەوەی دیارە، دۆزراوەتەوە.

پۆلیس گوتی: تەرمەكە بەمەبەستی پشكنین و ناسینەوەی ڕەوانەی پزیشكی داد كراوە.
Top