کوری پێشەوای کۆمەڵ رەخنە لە پەرلەمانتارەکانی کۆمەڵ دەگرێت
ناسیح بەرزنجی کوری پێشەوای کۆمەڵی ئیسلامی لە لێدوانێکدا بە باسنیوزی راگەیاند: ئەو ئەندام پەرلەمانانەی بۆ سرودی ئەی رەقیب ھەڵنەستانەوە, پێویست بوو پێشوەختە پرسیاریان لە شارەزایەکی فەتوا کردبوایە, پاشان ھەڵوێستەکەیان بنواندایە.
گوتیشی:ھەموو لایەک دەزانین’, ئەو ژانەرە ئەدەبیانە وەک شیعر و ھونراوە و پەخشان دەتوانرێت بە بیر و رای خۆی لێکدانەوەی بۆ بکات، لەو پەڕی چەپ بو ئەو پەڕی راست، کەسێک دێت و خوی دەبێتە راڤەکەری بابەتە دینی و ئەدەبیەکە بێگومان خەڵکی چاوەڕێی روونکردنەوەی لێدەکەن ئەوەش باش نییە.
سەبارەت بە لێکدانەوەی مەلا ھەورامان گەچینەیی بۆ ھەڵنەستانەوەی بۆ سرودی ئەی رەقیب، کوڕی پێشەوای کۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت: لێکدانەوەی گەچینەیی نازانستی و نا مەنتیقی بوو, تەنھا کەسانێک کە رووکەشانە بیر دەکەنەوە پێی قایلن و دەستخوشی لیئەکەن، ئەو کە باسی موزایەدەی دەکرد خەڵکی بە سەریەوە نەیکەن، خوی پێش ھەموو کەسێک موزایەدەی بە سەر ھەمووانەوە کرد, چ لە بانگەشەی ھەڵبژاردن و چ لە بەرنامەکەش بە پشاندانی وێنەیەک لە کیمیابارانی ھەڵەبجە.
