ئامینە زکری: پێویستە کۆمەڵی ئیسلامی داوای لێبوردن لەگەلی کوردستان بکات

 ئامینە زکری: پێویستە کۆمەڵی ئیسلامی داوای لێبوردن لەگەلی کوردستان بکات
ئەندامێکی خولی چوارەمەی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، لە یەکەم کۆبوونەوەی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان پەرلەمانتارانی کۆمەلی ئیسلامی بێرێزیان بە پیرۆزیەکانی کوردستان کرد، کە لەبەر سرودی نیشتیماین ئەی رەقیب و گیانی پاکی شەھیدان ھەلنەستانەوە ، بۆیە پێویستە داوای لێبوردن لەگەلی کوردستان بکەن.

ئامینە زکری ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: لەیەکەم کۆبوونەوەی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان دوای خوێندنێ چەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆز دواتر خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان وخوێندنی سرودی نیشتیمانی ئەی رەقیب ، بەڵام ئەندامانی کۆمەلی ئیسلامی ھەلنەستانەوە و بوو دەمەقاڵێی من لەگەڵ ئەوان کە ئەمە بێرێزیکردنە بە پیرۆزیەکانی کوردستان و داوام کرد دەبێ داوای لێبوردن لەگەلی کوردستان بکەن.

ئامینە زکری گوتیشی:پەرلەمانتارەکانی کۆمەلی ئیسلامی رایانگەیاند کە ئەم سرودە کوفری تێدایە ئامادەنین ھەلسنەوە لەبەری کە سرودی نیشتیمانی ئەی رەقیب سرودی ھەر چوار پارچەی کوردستانەوھەر نەتەوەیەک پیرۆزی خۆی ھەیە و یەکێک لەوانەش سرودی نیشتیمانیە ، بەڵام بەداخەوە کۆمەلی ئیسلامی بێرێزی پێکرد.

ئامینە زکری گوتیشی: لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆدا دەستەی سەرۆکایەتی ھەلنەبژێردرا و کۆبوونەوەکە بەکراوەیی ماوەتەوە وبەرای من تاوەکو کوتلەکان لەبارەی پێکھێنانی کابینەی ھەشتەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نەگەنە رێکەوتن ئەستەمە دەستەی سەرۆکایەتی ھەلبژێردرێت.
Top