ئه‌و مامۆستا تازه دامه‌زراوانه‌ی له‌هه‌ولێر
فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونیان بۆ ده‌رنه‌كراوه، له‌ئێستادا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌یه.
به‌هۆی بوونی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك له‌پسپۆڕی ئه‌و مامۆستایانه‌ی تازه دامه‌زراون، تا ئێستا فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربونیان بۆ ده‌رنه‌چووه، به‌ڵام بڕیاره له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ربكرێت.
مامۆستا (عه‌بدولواحد محه‌مه‌د) سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بهNNA ڕاگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی په‌روه‌رده له‌هه‌رێمی كوردستان به‌گوێره‌ی پێویستیی پسپۆڕی داوای مامۆستایان كردبوو، به‌ڵام لیژنه‌ی دامه‌زراندن ڕه‌چاوی پسپۆرییان نه‌كردبوو، به‌گوێره‌ی خاڵبه‌ندی مامۆستایان دامه‌زراندبوو نه‌ك به‌پسپۆڕی، به‌ڵام وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌ئێستادا سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشهیهیهو بڕیاره له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونیان بۆ ده‌ربكرێت.
ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایان له‌كاتێكدایه ژماره‌یه‌ك لهومامۆستایانهی هه‌ولێر له‌ڕێگه‌ی به‌شی كێشه‌ی هاوڵاتیانه‌وه، داوایان له NNA كردووه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كێشه‌یه بكات.
