زیاتر لە٣٢ھەزار قوتابی لەزانکۆ و پەیمانگاکان وەردەگیرێن, سبەی سەعات ٨ناوەکان رادەگەیندرێت

زیاتر لە٣٢ھەزار قوتابی لەزانکۆ و پەیمانگاکان وەردەگیرێن, سبەی سەعات ٨ناوەکان رادەگەیندرێت
ئەمڕۆ ئێوارە دکتۆر عەلی سەعید وەزیری خوێندنی باڵا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند , بەیانی سەعات ٨ قوتابیانی دەرچووی پۆلێ ١٢ دەتوانن ناوەکانیان لە سایتی زانکۆلاین بدۆزنەوە.

وەزیری خوێندنی باڵا گوتیشی : ئەمساڵ ٥٧ھەزار ٤٣٢ قوتابی لە پۆلی دوازدە دەرچووبوون, لەو ژمارەیەش ٣٢ھەزار ٦٤٦ قوتابی بەشی زانستی بوون و ٢٤ ھەزار ٥٨٣ بەشی وێژەیی بوون.

ئاماژەشیدا: ٤٧ ھەزار و ٨٦٠ قوتابی فۆرمی زانکۆلاین یان پڕکردبووە و لەو ژمارەیەش ٣٢ ھەزار ٧١ قوتابی ناویان گەڕاوەتەوە و ٩ ھەزار ٣٧٢ قوتابی فۆرمیان پڕنەکردۆتەوە.
روونیشکردەوە: نزیکەی ١٣ ھەزارو ٧٨٩ قوتابی ناویان نەگەڕاوەتەوە , بەڵام (٩-١٠) ھەزار قوتابی لە زانکۆ ئەھلییەکان وەردەگیرێن.
Top