دانیشتنەكانی پەرلەمان پاش سازانی فڕاكسیۆنەكان دەست پێ دەكەنەوە

دانیشتنەكانی پەرلەمان پاش سازانی فڕاكسیۆنەكان دەست پێ دەكەنەوە
بەپێی وادەی دیاریكراوی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بانگهێشتی ئەندامانی هەڵبژاردراوی خوولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دەستی بە كارەكانی كرد و پەرلەمانتاران سوێندی یاساییان خوارد. وەهایش بریار درا كۆبوونەوەكان تا پاش سازان لە سەر پۆستە سیادییەكان ڕابگیرێن.

یەكەم دانیشتن بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمانی كوردستان كرایەوە كە سادق سورچی لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو. لە یەكەم كۆبوونەوەی خولی چواری پەرلەماندا بڕیار درا كە دانیشتنەكانی پەرلەمان تا سازانی فڕاكسیۆنەكان لە سەر پۆستی سەرۆكی پەرلەمان، جێگری سەرۆكی پەرلەمان و هەروەها سكرتێری پەرلەمان دوا بخرێت.
Top