گرفتی خوێندنی قوتابیانی ئاوارەكانی كەمپی باسرمە چارەسەر دەكرێت
سوارە ئەكرەم، بەڕێوەبەری شارەدێی باسرمە بە پەیامنێری ڕاگەیاند: ئێستا قوتابخانەیەكی بنەڕەتی بۆ قوتابیانی ئاوارەكانی كەمپی باسرمە دروستكراوەو بەڕووی قوتابیانی كەمپەكە كراوەتەوەو خوێندن تێدا دەستی پێكردوە.
گووتیشی،بەڵام قوتابیانی ئامادەیی بەهۆی بەرتەسكی و نەبوونی پێویستی خوێندن لە خوێندن بێبەش بوون بۆیە بەهاوكاری پارێزگای هەولێر لەكارداین كە قوتابخانەیەكی فراوانتر لەشێوەی كابینە لە كەمپەكە دروستبكەین و دەوامی قوتابخانەكە بكەینە دوو دەوامی یەكێكیان بۆ بنەڕەتی و دەوامێكیش بۆ ئامادەیی و ئەو گرفتەیان بۆ چارەسەر بكەین.
بە گوتەی بەڕێوەبەری شارەدێی باسرمە قوتابیانی ئاوارەكانی كەمپەكە بەهەردوو قۆناغەكەوە نزیكەی 800 قوتابی دەبێت.
