كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێكرد
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن (سادق سورچی) به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت‌و په‌رله‌مانتاران سوێندی یاسای ده‌خۆن‌و به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆش، پێویسته له‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌دا، سه‌رۆكایه‌تی نوێی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت، به‌ڵام به‌هۆی ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كانه‌وه پێناچێت ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت.
