9 ملیۆن سووریایی پێویستیان بە هاوكارییە

9 ملیۆن سووریایی پێویستیان بە هاوكارییە
ڕاپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت، قەیرانی مرۆیی لە سووریا لە هەڵكشانە و زیاتر لە 9 ملیۆن كەس لەو وڵاتەدا پێویستیان بە هاوكاری هەیە.

ئەو ڕێكخراوە نێودەوڵەتییە جەخت دەكاتەوە، بە نزیكبوونەوەی وەرزی زستان 40%ـی سووریاییەكان پێداویستییە بنەڕەتییەكانیان نییە و ڕێكخراوە مرۆییەكانیش ناتوانن بە ئاسانی هاوكارییەكانیان بە ئەوانە بگەیەنن كە پێویستیان پێیەتی.

سی ئێن ئێن بڵاوی كردووەتەوە كە ڕێكخراوە مرۆییەكانی جیهان لە هەواڵی بڵاوبوونەوەی برسێتی لە سووریا دوودڵ و نیگەرانن، مردنی زۆرێك لە منداڵانیش هەر برسێتی هۆكارەكەیەتی، هاوكات حاڵەتی فەلەجبوونی منداڵانیش ڕاگەیەنراون.
Top