سەنتەرێک بۆ ئەو کەسانە دەکرێتەوە کە ئالوودەی ماددە هۆشبەرەکانن
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان\"ئاسۆس نەجیب\""، ئەمڕۆ پاش مەڕاسیمی کردنەوەی بینای نوێی چاکسازی گەورانی سلێمانی، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند:\""کاربۆ کردنەوەی سەنتەرێکی نوێ و هاوچەرخ بۆ ئەو کەسانە دەکەین کە ئالوودەی ماددە هۆشبەرەکان بوونن \"".
ئاسۆس نەجیب، گوتی:\""لەگەل ڕێکخراوەکانی یەکێتی ئەوروپا پەیوەندیمان هەیە و کارمان بۆ کردنەوەی سەنتەرێک بۆ ئەو کەسانەی کردووە کە ئالوودەی ماددە هۆشبەرەکانن، بەڵام بەهۆی نەبوونی بیناوە نەمان توانیوە بیکەینەوە\"".
ڕاشیگەیاند:\""ئەمڕۆ دوای ئەوەی ئەم بینایە کراوەتەوە، ئێست کار بۆ کردنەوەی ئەو سەنتەرە دەکەین\""."
