بەشیر ئاتالای: قۆناغی چارەسەری پرسی كورد بەردەوامە
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی سۆنخەبەری توركی بڵاویكردەوە كە جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا بەشیر ئاتالای راگەیاندووە كە ئەو قۆناغەی ئێستا، قۆناغی چارەسەری، قۆناغێكی سادە و ئاسان نییە و لە سەری بە هیچ شێوەیەك سازشمان نەكردووە. لەو قۆناغەدا هەست بەوە كرا كە توندوتیژی چارەسەر نییە، قۆناغ، قۆناغی وەلاوە نانی توندوتیژی و قسە كردنی سیاسەت و بیروڕایە.
بەشیر ئاتالای لە درێژەی گوتەكانی خۆیدا باسی دەستووری نوێ توركیای كرد و گوتی\" ئاك پارتی لەو رۆژەی دامەزراوە تا ئەمڕۆ هەمیشە هەوڵی بۆ ئامادە كردنی دەستوورێكی نوێ مەدەنی بۆ توركیا داوە كە بتوانێ باوەشی خۆی بۆ هەر كەس بكاتەوە. ئاك پارتی دەیەوێ دەستوورێكی نوێ بۆ توركیا ئامادە بكرێ كە دەستوورێكی قەدەغەكار نەبێ بەڵكو دەستوورێكی ئازادیخواز و فرەبازنەیی بێ.
توركیا پێویستی بە دەستوورێكی نوێ مەدەنی هەیە، بۆیە دەبێ پرۆسەی ئامادە كردنی دەستووری نوێ مەدەنی بەردەوام بێ تا بتوانرێ دەستوورێكی نوێ بۆ توركیا ئامادە بكرێ."
