وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا: راگه‌یاندنى قوتابیانى وه‌رگیراو له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ته‌نها له ده‌ستى وه‌زیره
به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری زانكۆی سلێمانی لێدوانی جیایی سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنی قوتابیان و خوێندكارن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خویندنی 2013-2014 ده‌دات، به‌ڵام ئه‌و لێدوانانه‌ی ناوبراو چ ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌كاتی ڕاگه‌یاندن وه‌رگرتنی قوتابیان و خوێندكارانه‌وه هه‌یه و، چ ئه‌وانه‌شی كه په‌یوه‌ندیان به‌ژماره‌ی خوێندنكاران و قوتابیانی وه‌رگیراو له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانه‌وه هه‌یه هیچیان پشت ئه‌ستور نین به بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی،
به‌ڵكو ژماره‌كان ته‌نها خه‌مڵاندنی به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری زانكۆی سلێمانیه و كاته‌كانیش ته‌نها پێشبینییه‌كی ناوبراوه، چونكه دیاریكردنی ژماره‌ی وه‌رگیراوان و كاتی ڕاگه‌یاندنی وه‌رگرتنی قوتابیان و خوێندكاران له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ته‌نها له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیه، هه‌ر كاتێكیش پڕۆسه‌كه ته‌واو كرا له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه قوتابیان و خوێندكاران ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه.
