كۆمسیۆن ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن
(سیروان ئه‌حمه‌د) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به NNA ڕاگه‌یاند، پاره‌یه‌كی زۆر له‌هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكدا خه‌رجده‌كه‌ن، بۆیه ناكرێت له‌ئێستادا ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بكه‌ن، چونكه حكومه‌ت‌و چاودێری دارایی لێیان قبوڵ ناكات.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕوونیكرده‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر داوایانلێكرا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا له‌مانگی (4)ی ساڵی داهاتوو، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش ئه‌نجامبده‌ن، ئه‌وا ئاماده‌كاری ته‌واوی بۆ ده‌كه‌ن.
