هەرێمی کوردستان دەیەمین وڵاتە گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی ئەڵمانیا واژوو دەکات
ئەمرۆ 5-11-2013 لەشاری هەولێر لەمەراسیمی واژووكردنی گرێبەستەكەش وەزیری تەندروستی، د.رێكەوت حمەرەشید، رایگەیاند: وەك هەرێمی كوردستان ئەمرۆ هەنگاوێكی گرنگ لەبواری تەندروستی دەنێین بەو پێیەی هەرێمی كوردستان بووە دەیەم وڵات كە گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی ئەڵمانیا واژوو بكات.
وەزیری تەندروستی، گوتی: كاری داهاتووی هەر دوو وەزارەت هاوكاری و هەماهەنگیە لەبواری تەندروستی بەتایبەت ناردنە دەروەی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و نەخۆش و راهێنانی كارمەندانی تەندروستی بەئامانجی پێشخستنی كەرتی تەندروستیی هەرێم لەبوارەی جیاكیاكانەوە.
لەبەشێكیدیکەی مەراسیمی واژووكردنی گرێبەستەكە، بیركاری وەزیری تەندروستی حكومەتی ئەڵمانیا، تیشكی خستەسەر گرنگی گرێبەستەگە بۆهەرێمی كوردستان لەرێگەی پتەوكردنی كاری هاوبەشی تەندروستی و خزمەتكردنی هاووڵاتیانی كوردستان بەباشترین چارەسەری پزیشكی.
