مه‌كته‌بى سیاسی (ى.ن.ك) لیژنه‌ى دانووستانى بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تى به‌رهه‌م ساڵح پێكهێنا
له راگه‌یه‌نراوێكى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست كوردستان تیڤى گه‌یشتووه، هاتووه كه له باره‌ی كه‌یسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم و ئیستحقاقاته په‌رله‌مانیه‌كانه‌وه، ته‌ئكید له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كرایه‌وه و لیژنه‌ی دانوستانی یه‌كێتی له باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به په‌رله‌مانی كوردستان، پێكهێنرا به سه‌رپه‌رشتی دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح و ئه‌ندامێتی هه‌ر یه‌كه له قادر حه‌مه‌جان و عماد ئه‌حمه‌د و دكتۆر نجم ا‌لدین كه‌ریم .
