لەسلێمانی پۆلیس دەستگیر کردنی چەند باندێکی دزی کردنی ڕاگەیەند

لەسلێمانی پۆلیس دەستگیر کردنی چەند باندێکی دزی کردنی ڕاگەیەند
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا،ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی،دەستگیر کردنی چەند کەس و باندێکی دزی کردن و لەسنوری پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند.

لەکۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا نەقیب\"سەرکەوت ئەحمەد\""بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند:\""هێزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان توانیویانە سێ باندی دزی کردن دەستگیر بکەن کە یەکێک لەو باندانە بریتین لە دزی بانکەکان کە ژمارەیان دوو کەسەو بە ڕەگەز عەرەبن، پێشتریش ئەو حاڵەتەمان هەبووە کە دزەکان چاودێری بانکیان کردوە تاکو ئەوکاتەی هاتۆتە دەرەوە دواتر پارەکەیان لێ دزیون، باندێکی دیکەی دزی ماڵانیش دەستگیر کراون کە لەگەڵیشیدا ڕێگریان کردوەو زیاتر لە پانزە ماڵیان بڕیوەو لەچوار کەس پێک هاتوون کە سەرجەمیان کوردن و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامه \"".


گووتیشی:\"" باندێکی دیکەی دزی کردن دەستگیر کراون کە لەناو بازاڕدا هەستاون بە دزینی مۆبایل و کەرەستەی خەڵک لەناو بازاڕدا و لەبەردەم یاریگای گەڕەکەکانیشدا جامی ئۆتۆمبێل یان شکاندوە دزیان لەناو سەیارەکەدا کردوە\"".

ڕاشیگەیاند:\""تۆمەتبارێکی دیکە دەستگیر کراوە کەلەناو بازاڕدا گیرفانی خەڵکیان بڕیوە ئەمە لەکاتێکدا پێشتر بەهۆی هەمان تاوانەوە دەستگیر کرابوو\"".

هەرلەمیانەی کۆنگرەکەدا نەقیب سەرکەوت باسی دەستگیری کردنی باندێکی دیکەی دزی کردن لەماڵان کرد لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد.


لەکۆتای کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەشدا ووتەبێژی پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتی پارێزگای سلێمانی ئاشکراشی کرد،شەوی ڕابردوو کەسێک ئۆتۆمبێلێکی لە قەزای چوارتای سەر بەپارێزگای سلێمانی دزی بوو، لەکاتی هێنانیدا بۆناو سەنتەری سلێمانی لەلایەن پۆلیسەوە ئەو کەسەی سەیارەکەی دزی بوو دەستگیر دەکرێت و لەئێستاشدا بەپێی بڕیاری دادوەر بەند کراوە."
Top