شێرکۆ مەعاریفی لەسێدارەدرا
شێرکۆ مەعاریفی، لە ساڵی ٢٠٠٨ دەستگیرکرا. لەگەڵ راگەیاندنی بریاڕی دادگا، پارێزەرانی داوای بەخشنینی ئەویان کرد، بەلام داواکە رەت کرایەوە.
خەلیل بەهرامیان و سەعید شێخی، دوو پارێزەری ئەو زیندانییە، لەگەڵ ئاماژەدان کە هیچ ئاگایان لە کاتی لەسێدارەدانەکە نەبووە، ئەو کارەیان بە نایاسایی دانا.
بە گوێرەی هەواڵێکی بی بی سی، ئێستا بنەماڵەی شێرکۆ مەعاریفی بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکە، سەردانی نەخۆشخانەی بانەیان کردووە. لە هەمان کاتدا، لەبەردەم نەخۆشخانەی بانە، ژمارەیەکی زۆر هێزی ئەمینەتی جێگیر کراون.
بە گوتەی کەمپینی نێودەولەتی مافی مرۆڤ لە ئێراندا، لە ساڵی ٢٠١٣ زیاتر لە ٤٠٢ کەس لەسێدراەدراون، کە ٥٣ حاڵەتیان لە شوێنی گشتی ئەنجام دراوە.
هەمان کەمپین، رەخنەیان سەبارەت بە رەوشی نەگۆرانی لەسێدارەدانەکان بە هاتنە سە کاری حکومەتی تازە لە ئێران گرتووە.
هەر لەم دوو هەفتەیەدا، دوو زیندانی سیاسی دیکەی کورد بە ناوەکانی \""حەبیبوڵا گوڵپەریپوور و رەزا ئیسماعیلی\"" لە سێدارە دران."
