پارتی نەقیب و زۆرینەی ئەنجومەنی سەندیکای پارێزەرانی کوردستانی بردەوە لیژنەی ھەڵبژاردنی سەندیکای پارێزەران: ھەڵبژاردنی سەندیکا ھیچ ساختەی تێدا نەکراوە، ئه‌نجامه‌كه‌ی راگه‌یه‌نرا

پارتی نەقیب و زۆرینەی ئەنجومەنی سەندیکای پارێزەرانی کوردستانی بردەوە لیژنەی ھەڵبژاردنی سەندیکای پارێزەران: ھەڵبژاردنی سەندیکا ھیچ ساختەی تێدا نەکراوە، ئه‌نجامه‌كه‌ی راگه‌یه‌نرا
پاش جیاکردنەوەی کۆتایی ئەنجامی دەنگدانی پارێزەرانی کوردستان، پارێزەر بەختیار حەیدەر، پاڵێوراوی پارتی دیموکراتی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ پۆستی نەقیبی سەندیکای پارێزەرانی کوردستانی بردەوە. لیستی پارتیش بە بەدەستهێنانی پێنج ئەندام لە کۆی دە ئەندامەکەی ئەنجومەنی سەندیکا، زۆرینەی رەهای ئەنجومەنەکەی بردەوە.


جێی باسە، کاندیدی رکابەری کاندیدەکەی پارتی لەو هەڵبژاردنەدا، کاندیدی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و هەرسێ حزبەکەی ئۆپزسیۆن بوو.

لە وبارەیەوە. ئەندامی لیژنەی سەرپەرشتیاری کۆنگرە و ھەڵبژاردنی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، رایگەیاند: بە واژووی ئەندامانی لیژنە ئەنجامی ھەڵبژاردن راگەیەنرا و نەقیبی سەندیکا و ئەندامانی ئەنجومەن دیاریکران, ئاماژەی بەوەشدا، ھەڵبژاردنێکی شەفاف بوو ھیچ پێشێلکارییەکی بەرچاوی تێدا نەکرا.

فەھەد قادر ئیسماعیل، بۆ ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر گوتیشی: ھەندێک برادەر کە دەڵێن پەسەندی ناکەین ئێمە ئەو دەسەڵاتەی پەسەندکردنمان نییە، ئێمە لایەنی دەرخەرین و لایەنی بڕیاردەر نین، رەوشەوەکە بەوشێوەی خۆی روون دەکەینەوە.

ئەوەشی خستەروو: بە واژووی ھەر پێنج ئەندامی لیژنەی سەرپەرشتیاری کۆنگرە و ھەڵبژاردنی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، ناوەکان راگەیەنرا و نەقیبی سەندیکا و ئەندامانی ئەنجومەن دیاریکران, و بڕیاری لەسەر درا, لەبەیانییەوە دەبێ ئەوان ئەرکی خۆیان بەجێ بگەیەنن.

روونیکردەوە: پارتی پێنج کورسی بردەوە, یەکێتی سێ و ئۆپۆزسیۆنیش دوو کورسی, بەگشتی ھەڵبژاردنێکی باش و شەفاف بوو ھیچ پێشێلکارییەکەی بەرچاوی تێدانەکراوە شایانی باسکردن بێت و بڕیاری دووبارەبوونەوەش لە ئارادانییە.
Top