داخستنی تونێلی ئەزمەڕ ناڕەزایی لێ دەکەوێتەوە

داخستنی تونێلی ئەزمەڕ ناڕەزایی لێ دەکەوێتەوە
بەهۆی داخستنی تونێلی پێشڕەوە و کارکردن لە تونێلەکەدا، ئەمڕۆ مامۆستایانی قەزای شارباژێر دژی داخستنی تونێلەکە خۆپیشاندانێکیان ساز کرد.

مامۆستایان ڕایدەگەیەنن بەهۆی داخستنی تونێلی پێشەوە، دەبێت بەناچاری بە ڕێگەی ئەزمەڕدا هاتووچۆ بکەن کە ئەوەش زۆرجار دوایان دەخات و درەنگ دەگەنە شوێنی دەوامی فەرمیان.

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانیش ڕایگەیاند: کێشەی ئەو مامۆستایانە پەیوەندی بە پەروەردەی شارباژێرەوە هەیە ئەمەش بەهۆی ئەوەی مامۆستای ئەو سنوورەن.

ئاژانس و ڕادیۆی پەیامنێر پەیوەندی بە توانا کەمال بەڕێوەبەری ڕێگاو بانی سلێمانییەوە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندیەکەی نەدایەوە.

Top