گرفتی کەمی گاز لەسلێمانی چارەسەر دەکرێت
بەڕێوەبەری بەرهەمە نەوتیەکانی سلێمانی\"جەمال عەلی\""لەلێدوانێکی تایبەت بۆئاژانس وڕادیۆی پەیامنێر گووتی:\""هۆکاری کەم بوونەوەی بڕی گاز لە پارێزگای سلێمانی دەگەڕێتەوە بۆ سیانەکردنی هەندێک لە پاڵاوگەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کە بەو هۆیشەوە بڕی سووتەمەنی گازی سلێمانی کەم کرابوویەوە\"".
گووتیشی:\""گفتوگۆمان لەگەڵ پاڵاوگەکان کردۆتەوەو بەڵێنیان پێداوین کێشەکە چارەسەر بکەن، هاوکات قەرەبووی ئەو بڕە گازەشمان بکەنەوە کەوا لە ڕۆژانی ڕابردوو بۆیان نەناردوین\"".
ڕاشیگەیاند:\""چاوەڕێ دەکرێت لەچەند ڕۆژی داهاتووەوە کێشەکە چارەسەر بکرێت\"".
"
