کارمەندانی کۆمیسیۆن تائێستا پارەی رۆژی هەڵبژاردنیان وەرنەگرتووە
\"سەربەست مستەفا ئامێدی\"" سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانیش ئەو دواکەوتنە بە ئاسایی وەسفدەکات و پێی وایە لە دوای مانگێک لە پرۆسەی ھەڵبژاردن ئینجا ئەو پارەیە دراوە بە کارمەندانی کۆمیسیۆن.
سەربەست مستەفا گوتی: ئێمە دوانەکەوتووین لە خەرجکردنی پارەی کارمەندانی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان، چونکە ئێمە سەرقاڵی وردبینی کردنی ناوەکانی کارمەندانین، ھەروەھا لەبەرچاوگرتنی ھەر تێبینییەک ئەگەر لە رۆژی ھەڵبژاردن لەسەر ھیچ کارمەندێک ھەبووبێت، دوای ئەوەش پارەی کارمەندان خەرج دەکرێت.
سەرۆکی کۆمیسۆن ئاماژەی بە بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ کارمەندانی کۆمیسیۆن نەدا، بەڵکو روونی کردەوە کە لەو رۆژەدا نزیکەی ٤٧ ھەزار کارمەندیان ھەبووە.
بەپێی زانیارییەکانیش ھەر کارمەندێکی کۆمیسیۆن لەو رۆژەدا ٢٠٠ ھەزار دیناری عێراقی بۆ خرجدەکرێت جگە لە تێچووی نان خواردن و پێداویستییەکانی دیکە لەو رۆژەدا."
