زیاتر له سەد دەزگای چاپ و پەخش لە پیشانگایەکی کتێب کۆبوونەوە

زیاتر له سەد دەزگای چاپ و پەخش لە پیشانگایەکی کتێب کۆبوونەوە
پیشانگایەکی کتێب لە شاری ھەولێر کرایەوە کە نزیکەی ٨ھەزار ناونیشانی جیاوازی لەخۆی گرتووە و ١١١دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە تێیدا بەشدارن.



\"ئەحمەد کەریم\"" سەرپەرشتیاری گشتی ئەو پیشانگایە بە ئاژانسی ھەواڵ و رادیۆی پەیامنێری گوت: لەم پیشانگایەدا کە بە بەشداری ١١١دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردی- عەرەبی- تورکی – فارسی کراوەتەوە زیاتر لە ٨ھەزار ناونیشان بوونی ھەیە، ئەمە وێڕای بوونی دەیان سی‌دی و دی‌ڤی‌دی تایبەت بە وانە و لێکۆڵینەوەی زانستی و میوزیک و فیلمی سینەماییش.



ھەروەھا گوتیشی: ئەم پیشانگایە له هۆڵی میدیای شاری هەولێره و ماوەی ١٠رۆژ بەردەوام دەبێت، رێژەی داشکانیش کراوە بۆ کتێبەکان کە لە دەزگایەک بۆ دەزگایەکی دیکە جیاوازە."
Top