پهیامی پیرۆزبایی مهكتهبی سیاسی پارتیمان" بۆ نهقیب و لیستی پاریزهرانی كوردستان" بهبۆنهی سهركهوتنیان له ههلبژاردن
بەبۆنەی سەركەوتنتان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی نەقیب و ئەنجومەنی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەكەین و خۆشحاڵین بەم سەركەوتنەتان كە لەم بارودۆخەدا گرنگی تابیەتی خۆی هەیە و، پربەدڵ پیرۆزبایی و سوپاسمان ئاراستەی یەكە یەكەی پارێزەرانی لیستەكەتان و لایەنگرانتان دەكەین، بەشداریان و بەدەستهێنانی ئەم سەركەوتنە ئاماژەیەكی روونە كە نەقیب و هەڤەڵانی لیستەكەتان جێگای متمانەی زۆرینەی پارێزەرانی خۆشەویستی كوردستانن. هیوادارین ئێوەش بەسەركەوتویی ئامانجی پارێزەرانی كوردستان بەدیبهێنن و بەبێ جیاوازی و بێ لەبەرچاوگرتنی ئینتمای سیاسی نوێنەرایەتی هەموو لایەك بكەن و بۆ هەمووانی بسەلمێنن كە هەڤەڵانی پارتی و پەیڕەوانی رێبازی بارزانی و لایەنگرانیان هەمیشە ئامانجی سەرەكیان خزمەتكردنە بە كوردستانیان و پێشكەوتنی كۆمەڵگاكەمان. ئەم سەركەوتنە و وەدەستخستنی متمانەی زۆرینە وەڵامێكی سەردەمیانەبوو بۆ كۆمەڵێك بەند و بالۆرە و چەواشەكاری هەندێك لایەن و میدیای سێبەیان. سەركەوتنەتان قوڵایی باوەڕی پارێزەران و جەماوەری كوردستانی نیشاندا بە هەنگاوەكانی پارتی و سەرۆك بارزانی لە پێناو پارێزگاریكرن لە دەستكەوتەكان، كە بەخوێن و خەباتی چەندین ساڵەمان بەدەستهاتوون و متمانە بەخشینەوەیەكی دیكەی كوردستانیانبوو لەدوای هەڵبژاردنی 21/9 بە پارتی و رێبازی بارزانی بۆ گەیاندنی كوردستان بەقۆناغێكی باشتر و ژیانێكی پڕ لەخۆشی و ئارامی و ئاسودەیی و، گورجتركردنی هەنگاوەكان بۆ نوێبوونەوە و دادپەروەری و پێكەوەژیان. دووبارە سەركەوتووبن و پێكەوە بەرەو كوردستانێكی گەشتر.
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
