زەویەکانی گوندی تۆبزاوای کەرکووک لەلایەن سوپای عێراقەوە داگیر دەکرێن
سەرچاوەیەک لە گوندی تۆبزاوە، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: هێزەکانی سەر بە فرقەی ١٢ سوپای عێراق، پێشتر دەستیان بە تەخت کردنی زەویە کشتوکاڵیان کردووە و دانیشتوانی ئەم گوندە کوردنشێنەش بۆ دژایەتی کردن لەبەرانبەر ئەم کارەی سوپای عێراقدا دەستیان بە خۆپێشاندان کردووە ، بەڵام ئەم هێزانە تا ئێستاش لەسەر کارەکەیان بەردەوامن.
سەرچاوەکە گوتی ئەم زەویانە سەرچاوەی داهات و بژێوی بەشێکی بەرچاوی دانیشتوانی گوندەکەن.
