حکومەتی هەرێمی کوردستان چل پلەی وەزیفی بۆ پەروەردەی کەرکووک دادەمەرزێنیت
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەشی کوردی لە پەروەردەی شاری کەرکووک، ماموستا شێرزاد رەشید کاکە، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر، گوتی: دوای بەدواداچوونەکانی ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بۆ کەموکوڕیەکانی بەشی کوردیی پەروەردەی کەرکووک، حکومەتی هەرێمی کوردستاان بڕیاریدا ٤٠ ماموستا بە شێوەی گرێبەست بۆ وانە وتنەوە بە زمانی کوردی لەم بەشەی پەروردەدا دابمەزرێنیت.
شێرزاد رەشید، گوتی: ئەم کۆمەڵە ماموستایە بریتین لە ١٠ ماموستا بۆ وتەنەوەی وانەی فیزیا، ٥ ماموستا بۆ وانەی کیما، ٥ماموستا بۆ زیندەوەرزانی، ١٠ ماموستای بیرکاری و ١٠ ماموستای گوتنەوەی وانەی ئینگلیزی.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەشی کوردی لە پەروەردەی کەرکووک، هەروەها گوتی: ئەو ماموستایانەی بۆ ئەم وانانە دادەمەزرێن، پێویستە دەرچووی زمانی کوردیش بن بۆ ئەوەی بتوانن بەم زمانە وانەکان بڵێنەوە.
