دوو خۆکوژ بە پشتێنەی بۆمبڕێژکراو لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکران

دوو خۆکوژ بە پشتێنەی بۆمبڕێژکراو لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکران
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان زانیاریی لەبارەی ئەو \"گرووپە تیرۆریستییە\"" خستەڕوو، كە لە رۆژانی رابردوودا دەستگیركرابوون، بەپێی راگەیەنراوێكی ئەو ئەنجوومەنە، دەستگیركراوەكان بەنیازبوون بە پشتێنی بۆمبڕێژكراوەوە بارەگای ئاسایشی ئاكرێ بتەقێننەوە.
لە راگەیەنراوێكدا كە كۆپییەكی دەست (رووداو) كەوتووە، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لەبارەی دەستگیركردنی ئەو گرووپەوە رایگەیاندووە: \""لە رۆژانی رابردوودا دەزگای پاراستن بە هاوكاریی هێزەكانی ئاسایش توانییان دوو تیرۆریستی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام دەستگیربكەن، كە بە نیازبوون بارەگای ئاسایشی ئاكرێ بكەنە ئامانج\"".
بەپێی بەیاننامەكەی ئاسایشی هەرێمی كوردستان \""یەكێك لە تیرۆریستەكان خۆكوژێكی بە رەگەز عەرەبی سوورییە بە ناوی (قەتیبە ئەحمەد قاسم خەتیب) ناسراو بە (ئەبو قەتادە موسلم) لەدایكبووی 1996 و نیشتەجێی (حی سوكەر) لە شاری حەلەب – سووریایە\"".
سەبارەت بە چۆنێتی هاتنی بۆ هەرێمی كوردستان، ئەنجوومەنی ئاسایش لە بەیاننامەكەدا روونیكردووەتەوە \""لە رێگەی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام رێكخراوەو دوای چەندین مانگ لە راهێنان لەگەڵ 9 تیرۆریستی دیكە رەوانەی عێراق كراون پاش مانەوەی یەك مانگ لە موسڵ لە رێگەی چەند تیرۆریستێكی دیكەوە ئامادەكراوە تاوەكو بارەگای ئاسایشی قەزای ئاكرێ سەر بە پارێزگای دهۆك بە پشتێنی بۆمبڕێژكراوەوە كە لەخۆی بەستبوو دەستگیركرا\"".
سەبارەت بە دەستگیركردنی كەسی دووەم و زانیاریی لەبارەیەوە، راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە \""لە چالاكییەكی تایبەتدا توانرا تیرۆریستی دووەمیش كە ناوی تەواوی (مقداد عەبدولقادر ناسر خوزەیر)ە ناسراو بە ئەبو عەبد لەدایكبووی 1967ی شاری موسڵەو دەستگیربكرێت و دان بە تاوانەكەیاندا بنێن ‌و رادەستی دادگا بكرێن\"".
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان هاووڵاتیان دڵنیادەكاتەوە كە بە هەموو توانایەكیانەوە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان بەردەوام دەبن.


رووداو "
Top