بەمەبەستی دابینكردنی هەلی كار لە رانیە ناوی بێكاران تۆمار دەكرێت

بەمەبەستی دابینكردنی هەلی كار لە رانیە ناوی بێكاران تۆمار دەكرێت
لێرسراوی لیژنەی رانیەی سەندیكای كرێكاران رایگەیاند: لەپێناو دابینكردنی هەلی كار بۆ بێكاران دەستیان بە تۆماركردنی ناوی بێكاران كردووە.


ئازاد جونێد، بەپەیامنێری راگەیاند: یەكێك لە ئامانجەكانمان دابینكردنی هەلی كارە بۆ بێكاران و دۆزینەوەی كاری بەردەوامیشە بۆ كرێكاران. لەو روەوە ماوەیەكە دەستممان بە تۆماركردنی ناوی هەموو ئەوانە كردووە کە دەیانەوێت كاری بەردەوام بكەن و تا ئێستاش ژمارەیەك كرێكار ناوی خۆیان تۆماركردووە.

لێرسراوی لیژنەی سەندیكای كرێكارانی رانیە، گوتی: بۆ ئەو مەبەستەش قسەمان لەگەڵ هەندێك لە خاوەن كۆمپانیاکان كردووە كە لەباتی كرێكاری بیانی كرێكاری ناوخۆیی وەربگرن و بۆ ئەو مەبەستەش ئێمەش هاوكاریان دەبین و ئەوانیش ئامادەیی خۆیان نیشانداوە، بۆیە هەركات ئێمە تۆماری ناوی كرێكارانمان تەواوكرد وئەو كۆمپانیانیانە ئاگاداردەكەینەوە و بەپێی جۆری كارەكەیان كرێكاریان بۆ دەنێرین.
Top