ئاسانكاریی بۆ ئەو قوتابیانە دەكرێت كە دەیانەوێ لە ئەمریكا بخوێنن
ئەمڕۆ شەممە لە كتێبخانەی سەڵاحەدین لە American corner ، كۆنفرانسێك سەبارەت بە چۆنێتی پێشكەشكردنی داواكاریی خوێندن لە زانكۆكانی ئەمریكا بۆ بەدەستهێنانی پلەی بەكالۆریۆس، ماستەر، دكتۆرا، بەڕێوەچوو.
كۆنفراسەكە لەلایەن ئاندرو، بەرپرسی بەشی كولتوور گۆڕینەوەی كونسوڵخانەی ئەمریكا بەڕێوەچوو، كۆمەڵێك قوتابی دەرچووی بەرنامەكانی كولتوور گۆڕینەوە و ژمارەیەك میوان لە كۆنفراسەكە ئامادەبوون.
كونسوڵی ئەمریكا رایگەیاند، كە بە هەموو شێوەیەك ئامادەیە یارمەتی قوتابیانی هەرێمی كوردستان بدات بۆ بەدەستهێنانی ڤیزا بەمەبەستی خوێندن لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
سەبارەت بەوەی كە بەشێك لەوانەی داوای ڤیزا دەكەن رەتدەكرێنەوە، گوتی: \"ئەگەری رەتكردنەوەی ڤیزا هەیە، هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە قوتابیان خۆیان نازانن بۆچی دەیانەوێت بچن بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بەڵام كاتێك كە قوتابی دڵنیابێت لە هۆكاری چوونی بۆ ئەمریكا، ئەوا وەرگرتنی ڤیزا ئاسانتر دەبێت\"".
لە هەرێمی كوردستانەوە ساڵانە چەندین قوتابی بەهۆی پرۆگرامی جیاوازەوە دەبرێنە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاو لەڕێی بەشی كولتوور گۆڕینەوەی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر بە كولتووری ئەو وڵاتەو پێشكەوتنەكانی جیهان ئاشنادەكرێن.
رووداو "
