یەكگرتوو رای خۆی لەسەر چۆنێتی پێكهێنانی كابینەی نوێ دەربڕی

یەكگرتوو رای خۆی لەسەر چۆنێتی پێكهێنانی كابینەی نوێ دەربڕی
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان خواستی خۆی بۆ بەشداریكردن لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت دووپاتكردەوە‌و سیناریۆی پێنجقۆڵیش بە باشترین بژاردە دەزانێ.
بەگوێرەی ماڵپەری فەرمی یەكگرتوو، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ شەممەی مەكتەبی سیاسیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان باس لە چۆنێتی پێكهێنانی كابینەی نوێ كراوە.
لەنێوان ئەو سیناریۆیانەی خراونەتەڕوو بۆ پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، یەكگرتوو سیناریۆ پێنجقۆڵییەكە، واتە بەشداریكردنی پارتی ‌و یەكێتی لەگەڵ سێ لایەنەكەی ئۆپۆزیسۆن (گۆڕان، یەكگرتوو و كۆمەڵ) بە باشترین سیناریۆ دەزانێت، بەمەش دەیەوێت هەریەك لە بزووتنەوە، سۆسیالیست و شیوعی بەشداریی حكومەت نەكەن، كە هەر یەكەیان خاوەن كورسییەكی پەرلەمانن.
كۆبوونەوەكە بەسەرپەرشتی محەممەد فەرەج، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بەڕێوەچووەو تێدا مەكتەبی سیاسی ئەو حیزبە نیگەرانی خۆیان خستووەتەڕوو لە بڕیارەكەی دادگای تەمییز لەمەڕ تانەی لایەنە سیاسییەكان لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، كە سەرباری زۆریی تانەكانیان ئەنجامەكان وەك خۆیان پەسەندكران.
ماڵپەری فەرمی یەكگرتوو ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە كە یەكگرتوو \"ئیدانە\""ی دواخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجو‌ومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی كردووەو بە پاشەكشەی پڕۆسەی دیموكراسی لەقەڵەمی داوە




رووداو"
Top