\"لایەنە كوردییەكان ئامادەكارییەكانیان تەواوكرد‌ووە بۆ گێڕانەوەی كەركووك\"" "

 \
چەند پەرلەمانتارێكی عەرەب كە نوێنەرایەتی شاری كەركووك دەكەن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێن \"حیزبە كوردییەكان هەموو پێداویستییەكانی گێڕانەوەی كەركووكیان بۆ سەر هەرێمی كوردستان ئامادەكرد‌ووە\"". رەخنەشیان لە پەرلەمانتارە عەرەبەكان گرت لەوەی بێدەنگییان لەو پرسە كردووە.

عومەر جبوری، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا كە لە بینای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئەو و عەبدوڵڵا ئەلغەربی و یاسین عوبەیدی، كە هاوڕای بۆچونەكانی بوون، سازكرابوو، گوتی \""هەرچەندە هەوڵی ئامادەكردنی یاسایەك بۆ هەڵبژارنی ناوخۆی پارێزگای كەركووك لە ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادەبكەن، لەبەرامبەردا لایەنە كوردییەكان بابەتی پارێزگای كەركووك لە دەسەڵاتە باڵاكان دەورو‌وژێنن\""، ئەو نوێنەرانەی كوردیشی تۆمەتبار كرد بەوەی \""هەوڵی لەگۆڕنانی ئەو شێوە یاسا تایبەتانە دەدەن\"".

جبوری گوتیشی: \""حیزبە كوردییەكان هەموو پێداویستییەكانی گێڕانەوەی كەركووك بۆ سەر هەرێمی كوردستانیان ئامادەكرد‌ووە\"". رەخنەشی لە بێدەنگیی لایەنە عەرەبییەكان گرت و گوتی \""وەك ئەوەی ئەو پرسە پەیوەندی بەوانەوە نەبێت، نوێنەرانی عەرەبی شاری كەركووك بە تەنیا لە دژی ئەو هەوڵانە دەوەستنەوە\"".

جبوری ئەركی یەكەمی خۆیانی بە \""بەرگریكردن لە عێراقییەتی كەركو‌وك و بەرپەرچدانەوەی پرۆژەی كوردی\"" داناو داواشی لە پەرلەمانتارە عێراقییەكانی دیكە كرد پشتگیرییان بكەن لەناو هۆڵی پەرلەمان و لە كۆبوونەوەی لیژنەكان. وەك خۆی ئاماژەی پێدا\""بۆ ئەوەی نوێنەرانی كورد بزانن كە پرسی كەركووك پرسێكی نیشتمانییە نەك پرسی پارێزگایەك\"".

جبوری داوای لە خەڵكی عێراق كرد \""فشار بخەنە سەر نوێنەرەكانیان بۆ دووركەوتنەوە لە موجامەلەكردن و مساوەمەكردن و گرێدانی گرێبەست لەسەر چارەنووسی كەركوك\"".

پەرلەمانتارە عەرەبەكەی شاری كەركووك لە حوزەیرانی رابردوو هۆشداری دابوو لە پرۆژەیەك كە لایەنە كوردییەكان ئامادەیان كردووە بۆ گێڕانەوەی كەركووك و بەشێك لە ناوچەكانی پارێزگای موسڵ و دیالە و سەڵاحەدین بۆ سەر هەرێمی كوردستان‌و داوای لە لایەنە عەرەبەكان كردبوو كە لە رێگەی گفتوگۆوە بەرپەرچی ئەو پرۆژە سیاسی و ئەمنییە بدەنەوە.






رووداو"
Top