نەخۆشێكی دیكە لە هەولێر بەهۆی دەرزی قەدەخەكراوەوە گیانی لەدەست دا
برایەكی ئەو نەخۆشەی گیانی لەدەستداوە، بە (رووداو)ی راگەیاند \"براكەم بەهۆی لێدانی دەرزییەكی قەدەخەكراو گیانی لەدەست داوە\"".
هاووڵاتییەكە ناوی (جەبار عەزیز)ە و خەڵكی شاری هەولێرە، ئەو دەرزییەی لێی دراوە جۆری \""سفتریاك زۆن\""ەو پێنج مانگ بەر لە ئێستا بە بڕیاری وەزیری تەندروستی لێدانی لە نەخۆش قەدەخەكراوە.
بە گوتەی براكەی \""دوای لێدانی دەرزییەكە، براكەم خێرا هەناسەی تەنگ بوو و باری تەندروستی تێكچوو و دواتر گیانی لەدەست دا\"".
بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی رزگاری كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ ئەو رووداوە ببەستێ.
رووداو"
