سەرۆك بارزانی بەرەو دەرەوەی وڵات بەرێدەکەوێ

سەرۆك بارزانی بەرەو دەرەوەی وڵات بەرێدەکەوێ
بریارە ئەمرۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێک بەرەو دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەرێبکەوێ.

بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، مەسعود بارزانی ئەمرۆ شەممە 2ی تشرینی دووەمی 2013، سەردانێکی کورت بۆ دەرەوە ئەنجامدەدات.

بە پێی سەرچاوەکەی رووداو، رەنگە بارزانی سەردانی وڵاتێکی کەنداو بکات و چەند رۆژێکی کەم دەخایەنێت ، هەرچەندە تاوەکو ئێستا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هیچ لێدوانێکی نەداوە لەسەر ئەو سەردانە.




رووداو
Top