پارتی نەقیبی سەندیكای پارێزەرانی بردەوە

 پارتی نەقیبی سەندیكای پارێزەرانی بردەوە
بەپێی زانیاریی و بەدواداچوونەكانی (رووداو)، بەختیار حەیدەر، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی نەقیبی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان پلەیەكەمی بەدەستهێناوە بە بەدەستهێنانی 1458 دەنگ. هەروەها ئەحمەد عەبدولقادر، كاندیدی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بۆ هەمان پۆست 1438 دەنگی بەدەستهێناوە.

بەشێوەیەكی گشتیش لەسەر ئاستی شارەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و كەركووك بۆ ئەنجوومەنی سەندیكای پارێزەران كەلە 10 كورسی پێكدێت، لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان 1449 دەنگ 5 كورسی، لیستیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان 876 دەنگی 3 كورسی، سەربەخۆكان 598 دەنگ2 كورسی بەدەست هێناوە.






رووداو
Top