مه‌سرور بارزانی پێشوازیی له باڵیۆزی وڵاتی رۆمانیا له عێراق کرد
له دانیشتنێکدا باڵیۆزی رۆمانیا ئاماژه‌ی به‌وه دا که پێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان کاریگه‌ری له سه‌ر سه‌قامگیریی ره‌وشی سیاسی و ئابووریی ده‌ڤه‌ره‌که هه‌یه، بۆیه وڵاته‌که‌یان به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته رۆلی هه‌رێم و له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش وڵاته‌که‌یان خوازیاره له ئاستی سیاسی و ئابووری په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێم په‌ره پێ بده‌ن.
هه‌ر له په‌یوه‌ندی به‌م بواره‌وه باڵیۆزی رۆمانیا ئه‌زمونی کوردستانی به سه‌رکه‌وتوویی هه‌ڵسه‌نگاند و ئاواتی خواست ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێراقیش له ڕووی سیاسی و ئه‌منی و ئابووریه‌وه له شێوه‌ی کوردستان پێشڤه‌چوون به‌خۆیه‌وه ببینن.
باڵیۆزی رۆمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که وڵاته‌که‌یان کۆمپانیاکانیان هانداوه وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی کوردستاندا بکه‌ن و ژماره‌یه‌ک کۆمپانیای رۆمانی له هه‌ر سێ پارێزگای هه‌رێم سه‌رقاڵی کارکردنن.
هه‌ر له میانه‌ی ئه‌م دیداره‌دا راوێژکاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له هه‌وله‌کانی وڵاتی رۆمانیا بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا ده‌کات و زه‌مینه بۆ پێشخستنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه له بواره جیاجیاکاندا له‌باره.
هه‌ر له به‌شێکی دیداره‌که‌دا مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که هه‌رێمی کوردستان هه‌موو هێز و توانای خۆی به‌کار خستووه بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بکرێن و ئارامی و سه‌قامگیری باڵی به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا بکێشێت و له په‌یوه‌ندی به‌م بابه‌ته‌شه‌وه مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی کارای نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی ده‌توانێت خێراتر کۆتایی به کێشه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین بهێنێت.
