لە هەڵبژاردنی پارێزەران كاندیدی پارتی لە پێشەوەیە

 لە هەڵبژاردنی پارێزەران كاندیدی پارتی لە پێشەوەیە
ئەمڕۆ پێنجشەممە هەڵبژاردنی نەقیب و سەندیکای پارێزەرانی کوردستان دەستی پێکرد و کێبرکێیەکی توندیش لە نێوان دوو کاندید بۆ نەقیب و سێ لیست بۆ ئەنجوومەنی سەندیکا هەیە.

لە هەڵبژاردنی نەقیب و سەندیکای پاریزەرانی کوردستاندا، 4 هەزار پارێزەر مافی دەنگدانیان هەبوو، لەو رێژەیەش نزیکە ٢١٠٠ پارێزەر لە هەولێر و رێژەکەی دیکەش بەر هەرسێ پارێزگای کەرکووک و دهۆک و سلێمانی دەکەوێت.

هەڵبژاردنەکە کاژێر 09:00 دەستی پێکرد و تاوەكو 05:00 ئێوارە بەردەوام بوو.

پارتی دیموكراتی كوردستان بەتەنها كاندیدێكی بۆ نەقیب هەیەو سێ‌ لایەنەكەی ئۆپۆزیسیۆن و یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش كاندیدێكیان هەیە.

پەیامنێری رووداو رایگەیاند، لە هەڵبژاردنەكەدا تاوەكو ئێستا كاندیدی پارتی لە پێشەوەیە، پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرینەی دەنگ و یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش دووەمی بەدەستهێناوە.

پەیامنێری رووداو گوتیشی\"لە هەڵبژاردنەكەدا ساختەكاری نەكراوەو هەموو لایەنە بەشداربووەكان چاودێریان هەبووە، بە وردیش چاودێری پرۆسەكە كراوە\"".

زانیاری زیتر بڵاودەكەینەوە



رووداو"
Top