سهرۆكایهتی ههرێم ههواڵێكی فوراتنیوزی سهر به پهكهكهی به دوور له راستی لهقهڵهم دا
ئهمهش دهقی روونكردنهوهكهیه:
سایتی فوراتنیوزی پەکەکە، هەواڵێکی پڕ لە چەواشەکارییان لەزاری سەرچاوەیەکی وەهمی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە بڵاو کردۆتەوە کە گوایە پارتی داوای لە ڕژێمی ئەسەد کردووە بۆ دەرکردنی YPG لە ڕمێڵان، چەند سایتێکی ناوخۆی هەرێمیش بێ هیچ خۆماندووکردنێک بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕاستی یان ناڕاستی هەواڵەکەیان بڵاو کردۆتەوە.
ئێمە بە خەڵکی کوردستانی ڕادەگەیەنین کە سەرتاپای ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستی و تەنیا بەئامانجی شاردنەوەی پاشکۆیەتی پەیەدەیە بۆ ڕژێمی سوریا و لەکاتێکدا پەیوەندیی نێوان یەپەگە و سوپای ڕژێمی سوریا وەک ڕۆژی ڕووناک دیارە و سەرجەم خەڵکی کوردستان دەزانن لە هەر شەڕێک کە پەیەدە دەیکات پشتیوانیی و هاوکاریی ڕاستەوخۆی سوپای سوریایان لەگەڵدایە.
پەیامی ڕوونی گەلی کوردستان بۆ پەیەدە ئەوەیە کە مادەم شەرم لە ئیرادەی گەلەکەتان ناکەن و ترستان لە خوا و گەل نەماوە و هەموو ئامانجتان بۆتە خزمەتکردنی داگیرکەران، ئیتر هەرچی دەتانەوێ بیڵێن و بیکەن.
سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
31/10/2013
