نێچیرڤان بارزانی و داود ئۆغڵو کۆبوونەوە
بەپیێ زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە پەیوەندیی نێوان تورکیا و ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا بارودۆخی عێراق، سوریا و چەندین پرسی دیکەی ناوچەکە دەکەن.
لەو کۆبوونەوەیەدا ھەر یەک لە عیماد ئەحمەد، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دکتۆر فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، ئاشتی هەورامی، وەزیری سەرچاوە سروشتییەکان و سەفین دزەیی گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەبوون.
بڕیارە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ داود ئۆغڵو، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆ ببێتەوە.
رووداو
