شاندێكی كوردستان بەشداری كۆنگرەی لاهای دەكات
وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوانی كوردستان ئارام ئەحمەد بۆ ڕاگەیاندنەكان گوتی: ئێمە وەك كوردستان بەفەرمی بانگهێشت كراوین بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەی لاهای كە ڕێكخراوی ICMP ئامادەی كردووەو ئێمەش هاوبەشیانین لەكارەكانی كوردستانیاندا، بۆیە ئێمە بەشدار دەبین لەو كۆنگرەیە چونكە لە ئێستادا خاوەن زۆرترین قوربانین، هەروەها بۆ بردنە پێشەوەی پرسی جینۆساید و دۆزینەوەی بێسەروشوێنەكانە و هەوڵیش دەدین بەشداری كارامان هەبێت لەو پرسەدا.
هەروەك گوتیشی: ژمارەیەكی زۆری ووڵاتان بەشداری لەو كۆنگرەیەدا دەكەن كە تاوانی دژە مرۆڤایەتیان تێدا ئەنجامدراوە.
