لە هەولێر دژ بە لەسێدارەدانی لاوانی کورد لە ئێران خۆپێشاندانێک بەرێوەچوو
یەکێک لە بەرێوەبەرانی ئەم خۆپێشاندانە \""فەردین کەریمی\""، لە لێداونێکدا بۆ ئاژانسی پەیامنێر گوتی: ئامانجمان لەو خۆپێشاندانە زیاتر بەدەنگەوەهاتنی رێخکراوە مرۆڤدۆستە نیودەوڵەتیاکانە بۆ راگرتنی لەسێدارەدانی لاوانی کورد کە بە ناحەق لە زیندانەکانی ئیراندا بە بێ دادگایی کردن بە لەسێدارەدان سزا دەدەن\"".
فەردین کەریمی گوتی: لە درێژەی ئەم کەمپینەدا، ئەمرۆ بەیاننامەیەکی نارەزایمان لەبەدەم بارەگای نەتەوەیەکگرتوەکان لە هەولێر، خوێندەوە و داوای هەڵوێستی نێودەڵەتیمان کرد.
ئەم خۆپێشاندانەی ئەمرۆ لە لایەن کەمپینی \""نا بۆ لەسێدارەدانی لاوانی کورد\"" و \""یەکیەتی نەتەوەیی خوێندنکارانی کورد\"" رێخکرابوو."
